وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وەڵامى وەزارەتى دارایى عێراقى دایەوە.
له وەڵامەکەدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە له به‌یاننامه‌كه‌یدا
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت شایسته داراییه‌كانیان ناردوون و نه‌گه‌یشتووه‌ته
ده‌ست فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه و به‌ڵگه‌ی هاوپێچی بڕه پاره‌كانی
حكومه‌تی ئیتیحادی له 2014ه‌وه تا نیسانی ئه‌مساڵ خراونه‌ته‌ڕوو، به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕانه‌ی پێویست بووه بیاننێرێت.
ئاماژەبەوەکراوە ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئیتیحادی شایسته‌ی دارایی نه‌نێرێت
به ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێدانی مووچه له كاتی خۆیدا ده‌بێت. هه‌ر بۆیه
حكومه‌تی هه‌رێم ناچار بووه په‌نا به‌رێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه و به
ته‌واوی حكومه‌تی ئیتیحادی مووچه‌ی مانگه‌كانی (5، 6، 7، 8)ی 2020ی نه‌ناردووه و
ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه كردووه.
بە خاڵێکى تردا باسلەوەکراوە دارایی عێراق هه‌رێم
تۆمه‌تبار ده‌كات، گوایه به گوێره‌ی مادده‌ی 114ی ده‌ستوور پابه‌ندبوونی خۆی
جێبه‌جێ نه‌كردووه و نه‌رمی نه‌نواندووه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی ده‌روازه
سنوورییه‌كان، وەزارەتى دارایى دەڵێت به‌ڵام ئه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه
هۆكاری نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنه، نه‌ك ئێمه.
جه‌ختیكردوەتەوە ئیداره‌دانی گومرگه‌كان له هه‌رێم پێچه‌وانه
نییه له‌گه‌ڵ مادده‌ی 114ی ده‌ستوور و به ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ندبوین. به‌ڵام
دارایی عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه كار به ده‌ستوور بكرێت و پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستوور و سیستمی فیدراڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ندێتی ره‌فتاری كردووه.
بەپێى وەڵامەکە بێت، كێشه‌كه ئیداره‌ی گومرگ نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی
هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده بۆ ئیستغلالكردنی ره‌وشی ئابووری له هه‌رێمی
كوردستان و وروژاندنی هه‌ست و سۆزی فه‌رمانبه‌ران بۆ هێنانه‌دی روانگه‌ی خۆی له
باره‌ی سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور.
لە بە شێکى تر‌ى وەڵامەکەدا
ئاماژە بەوەکراوە وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، له
هه‌رێمدا فه‌رمانبه‌ر هه‌بووه داوایكردووه مووچه‌ی ببه‌سترێته‌وه به به‌غداوه،
سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و داوایه و راستی ئه‌و داواكارییه، به‌ڵام سه‌رنجی وه‌زاره‌تی
دارایی عێراقى بۆ مادده‌ی 117ی ده‌ستوور راکێشاوە كه دانی به هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا
ناوه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی عێراقی ئیتیحادیدا و باسكردنی ئه‌و
بابه‌ته‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی نیازی ئیستغلالكردنی ره‌وشی ئابووری هه‌رێم له
پێناو ئامانج و ئاراسته‌یه‌كدا كه خزمه‌تی سه‌قامگیری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی
هاووڵاتییه‌كانی ناكات.
لەبارەى ئەوەشەوە کە وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌رێمى تۆمه‌تبار
کردبوو گوایه نه‌رمی نه‌نواندووه، دارایى هەرێم دووپاتیده‌كاتەوە و دەڵێت ئه‌وه
پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. ئه‌وه هه‌رێمی كوردستانه نه‌رمی نواندووه و به‌غدایه
ره‌تیكردووه‌ته‌وه نه‌رمی بنوێنێت بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
باسلەوەشکراوە شاندی دانووستانكاری هه‌رێم شه‌ش جار سه‌ردانی به‌غدای
كردووه، نه‌رمییه‌كی گه‌وره‌ی نواندووه و هیچ پاساوێكی بۆ رێكنه‌كه‌وتن نه‌هێشتووه‌ته‌وه،
سه‌رجه‌م پێشنیازه‌كانی ئیتیحادی قبوڵ كراون. به تایبه‌تی له پرسی نه‌وت و داهات
و ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌رێم ره‌زامه‌ندیشی پیشانداوه كار به حوكمه‌كانی مادده‌ی 29ی یاسای ئیداره‌ی
دارایی ئیتیحادی بكرێت.
دوێنێ چوارشەممە
حکومەتى هەرێم و وەزارەتى دارایى یەکتریان تۆمەتبارکرد بە رێکنەکەوتن تۆمەتبار
کرد.
2008 جار خوێندراوەتەوە