ترەمپ: (100) ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنامان کڕیوە

KNN : Kurdish News Network
10:47 - 12/08/2020
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای (مودرنا) رێکەوتون بۆ دابینکردنی بڕی (100) ملیۆن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، کە لەو کۆمپانیایە پەرەی پێدراوە.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیانی (مودرنا) گەیشتونەتە رێکەوتن بۆ دابینکردنی بڕی (100) ملیۆن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، کە لەو کۆمپانیایە پەرەی پێدراوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای (مودرنا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حکومەتی ئەمەریکا لە بەرامبەر دابینکردنی (100) ملیۆن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بڕی (یەک ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری داوە بە کۆمپانیاکەیان.


کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ڤاکسینەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، کە لە (27)ی تەموزی ئەمساڵەوە دەستیپیکردووە.

1688 جار خوێندراوەتەوە