تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردوە

KNN : Kurdish News Network
06:13 - 08/08/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی لە کۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

 بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی 3325 حاڵەتی توشبوونی نوێ تۆمارکراوە و کۆی توشبوانیش نزیکبوەتەوە لە 150 هەزار کەس.

 

هەروەها 2307 چاکبونەوەش تۆمارکراوە،بەوەش کۆی گشتی چاکبونەوە 105 هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

هاوکات 74 توشبووش گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی مردوان بریتییە لە 5310 کەس.

 

هاوکات لە ئێستادا 36 هەزار و 575 کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 577 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان.

1009 جار خوێندراوەتەوە