بەڕێوبەری بەندەری بەیروت و بەڕێوبەری گومرگەکان دەستبەسەر کران

KNN : Kurdish News Network
11:27 - 08/08/2020
جیهان
+
-

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، تا ئێستا (19) کەس دەستبەسەر کراون.

 

 
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "NNA"ی لوبنانی، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت هەریەکە لە بەڕێوبەری بەندەرەکە، حەسەن قوڕەیتم، بەڕێوبەری گومرگەکان، بەدری زاهیر و بەڕێوبەری پێشووی گومرگەکان، شەفیق ماری دەستبەسەر کراون.

باس لەوەش کراوە کە ئەو سێ بەرپرسە دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دەستبەسەر کراون.

 

پێشتریش (16) بەرپرسی دیکەی بەندەری بەیروت دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستاش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت (19) کەس دەستبەسەر کراون.

رۆژی چواری ئەم مانگە تەقینەوەیەکی بەهێز، شاری بەیروتی هەژاند، بەهۆیەوە (154) کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی پێنج هەزار کەسیش بریندار بوون، بەندەری شارەکەش خاپوربو و زۆرێکیش لە بیناکانی نزیک بەندەرەکە زیانیان بەرکەوت.

541 جار خوێندراوەتەوە