نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا

08:42 - 07/08/2020
ئابوری

ئەمڕۆ  هەینی (7ی ئابى 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (87) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (41) دۆلار و (71) سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.

1380 جار خوێندراوەتەوە