وەزاەرتى تەندروستى عێراق رایدەگەیەنێت، تەنها لە (24) کاتژمێرى رابردوا (3047)
حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لەسەرتاسەرى وڵاتدا تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە ئامارى (24) کاتژمێرى رابردوى تایبەت بە کۆرۆناى تێدا
بڵاوکردوەتەوە، وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەوە دەخاتەڕوو، کە لە دوێنێ چوار
شەممەوە (67) توشبوى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، (3047) حاڵەتى نوێى توشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و (2583)
توشبو لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە.
733 جار خوێندراوەتەوە