جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی توشی کۆرۆنا
بوو.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای
حزبەکەی ڕاگەیاندوە، جەلال پەرێشان هەندێک نیشانەی وەک تای بەرز و هەناسەتەنگی
هەیە.
وتیشی چەند رۆژێکە نیشانەکانی لێ دەرکەووتووە و ئێستا لە ماڵەوە خۆی
کەرەنتینە کردوە و چارەسەر وەردەگرێت.
ئەوە دووەم پەرلەمانتارە لەهەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت،
پێشتریش باپیر کامەلا لە فراکسیۆنی سەردەم توشی کۆرۆنا بوو و چاکبوەوە.
3286 جار خوێندراوەتەوە