ئەمڕۆ دووشەممە (3ی ئابى 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی
خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (43) دۆلار و (32) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (40) دۆلار
و (9) سەنت فرۆشراوە.
بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی
کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت
تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.
1280 جار خوێندراوەتەوە