نەخۆشخانەی ئاسا رونکردنەوە لەسەر باری تەندروستی سابیر کوردستانی دەدات

KNN : Kurdish News Network
07:13 - 02/08/2020
کوردستان
+
-

هونەرمەند سابیر کوردستانی زیاتر لە هەفتەیەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و نەخۆشخانەی ئاساش دەڵێت لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

ڕونکردنەوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاساوە

 

 لەسەر بارودۆخی هونەرمەند سابیر کوردستانی.


زیاتر لە هەفتەیەکە هونەرمەند سابیر کوردستانی لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئاسا،لەسەرەتای گەیشتنی بەنەخۆشخانەی ئاسا هەموو پێداویستیەکی چارەسەری بۆ دابینکراوە ،تەنانەت بەهەوڵی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئاساو بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پلازمای خوێنی بۆ دابین کراوە و هەموو پێداویستیەکی چارەسەری وژووری تایبەتی بۆ دابینکراوە.

 

لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرەو بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدایە.


هیوادارین بەزوترین کات بارودۆخی تەواو ئاسای ببێتەوەو بگەڕێتەوە ژیانی ئاسای جارانی.

ڕاگەیاندنی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە.

8314 جار خوێندراوەتەوە