سەرۆک وەزیرانى عێڕاق پەیامێک بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە
بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی دیكەمان لەبەردەم نیە بۆتێپەڕاندنی ئەم ناخۆشییانە.
لە پەیامێکدا کە لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر
بە هەردوو زمانى کوردى و عەرەبى بڵاویکردوەتەوە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى
عێراق دەڵێت: "بەڕێوەچوونی جەژنی قوربانی ئەمساڵ جیاوازترە لە ساڵانی رابردو،
چونكە لەبەردەم ئاڵنگاری كەڵەكەبووی زۆری ساڵانی رابردوین".
ئاماژە بەوەش دەکات، جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی دیكەمان
لەبەردەم نیە بۆتێپەڕاندنی ئەم قەیران و ناخۆشییانە، تا وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەری
و یەكسانی حكوم بكات.
598 جار خوێندراوەتەوە