تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 30/07/2020
کوردستان
+
-

ژمارەى تووشبوونى هاوڵاتیان بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەرزبونەوەى بەخۆوەبینى.

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 368 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون هاوکات 78 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 

سامان بەرزنجى، وتیشى: 11 هەڵگرى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
 
وەزیری تەندروستی، لە بارەى دۆخى نەخۆشخانەى رزگارییەوە وتى: ئەمڕۆ چوار تووشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ئێستا کارگەى ئۆکسجین بەرێکوپێکى کار دەکات.

 

دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتى تەندروستى تووشبوونى ٣٠٩ کەسى بە کۆرۆنا راگەیاندبوو، ئەمڕۆ ٥٩ حاڵەت زیاتر تۆمارکراون.

5420 جار خوێندراوەتەوە