ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربونەوەی بازرگانی كردنە بە مرۆڤ

KNN : Kurdish News Network
01:21 - 30/07/2020
جیهان
+
-

یەكێك لە دیاردە مەترسیدارەكان لە جیهاندا كە بەشێوازی جیاواز ئەنجام دەدرێت، بازرگانی كردنە بە مرۆڤ، كە دەچێتە خانەی تاوانە گەورەكان و لەڕێی كەسێك یاخود كۆمەڵە كەسانێك بۆ چەند كارێك بەكاردەهێنرێن كە لەگەڵ پێوەرەكانی مافی مرۆڤ ناگونجێت و بەپێشێلكاری ئەژمار دەكرێت.

 

لەساڵی 2013 بەپێی بڕیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، 30ی تەموز وەك ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربونەوەی بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە دیاریكرا، بەپێی بڕیارەكەش پێویستە هۆشیاری زیاتر لەبارەی بازرگانی كردن بە مرۆڤ و شێوازەكانی بڵاوبكرێتەوە، هەروەها هەوڵی پارێزگاریكردن لەو كەسانە بدرێت كە ڕووبەڕووی دیاردەكە بونەتەوە و مافەكانیان بۆ دەستەبەر بكرێت.

 

ڕێكخراوەكە باسی لەوە كردووە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر ڕوبەڕووبونەوەی دیاردەی بازرگانی بە مرۆڤ هەبووە، چونكە لەمساڵدا تیشكیان خستۆتە سەر كاركردنی كەرتە جیاوازەكان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو دیاردەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە بەشێكی زۆری كارەكان ڕاوەستاوە.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەكان ملیۆنان كەس لە سەرتاسەری جیهاندا ڕوبەڕووی بازرگانی كردن بونەتەوە و بەشێوازی جیاواز، ئەو وڵاتەنەش كە ئەو دیاردەیە تێیدا ڕوویداوە بەشێكیان لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان بوون كە گرنگییەكی زۆر بە مافەكانی مرۆڤ دەدەن، بەشێكی دیكەشیان لە وڵاتە دواكەوتووە و هەژارەكاندا ڕوویداوە كە هاوڵاتییەكانی ژیانێكی سەخت بەسەر دەبن.

626 جار خوێندراوەتەوە