لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق داوا
دەکات، پەلە بكرێت لە رادەستكردنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی
فیدرال دەشڵێت، دەبێت ئۆپەراسیۆن بۆ داخستنی سنوورە نافەرمییەكان ئەنجام بدرێت.
میدیاكانی عێراق
بڵاویان كردەوە، سەلام شممەری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی
عێراق، لە راگەیەندراوێكدا داوای کردووە، حكوومەتی فیدراڵ لە میانی دانوستان و
گفتوگۆكانی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم، وەرگرتنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان
بكاتە كاری لەپێشنەی، بە تایبەتیش كە بەڕوونی داهاتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم،
نازاندرێت".
جەختی لەوەشکردۆتەوە، پێویستە
ئۆپەراسیۆن بۆ داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان و
ناوچەكانی دیكەی عێراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی تەنها گرنگی بە دەروازە سنوورییە
فەرمییەكان بدرێت كە سەرچاوەیەكی گرنگ و سەرەكیین بۆ داهاتی وڵات.
2635 جار خوێندراوەتەوە