فەرماندەی
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، پلانێکی تۆکمەیان داناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرجەم دەروازە سنورییەکانی عێراق.
بەپێی بەیاننامەیەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکانی عێراق، بەفەرمانی راستەوخۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، بڕیاردراوە
بە کۆنترۆڵکردنی سەرجەم دەروازە سنورییەکان، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەروازە
سنورییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، فەرماندەی
ئۆپەراسیۆنەکان لە بەسڕە، راسپێردراون بۆ کۆنترۆڵی دەروازەی شەلامجە لەگەڵ کۆماری
ئیسلامی ئێران و دەروازەی سەفوان کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی کوەیت و سەرجەم دەروازەکانی
دیکە، ئەوەش لە پێناو گەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختیشدەکاتەوە،
کۆنتڕۆڵکردنی سەرجەم دەروازە سنورییەکان بەردەوامی دەبێت.
4899 جار خوێندراوەتەوە