پاپای ڤاتیکان هەڵوێستی خۆی لەسەر گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
01:43 - 12/07/2020
جیهان
+
-

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند بڕیاری گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت لەلایەن ئەردۆغانەوە" زۆر ئازاری دام".

 

وتەکەی پاپا لەدوای بڕیارێکی دادگای باڵای تورکیا دێت کە بڕیاریدا مۆزەخانەی ئایا سۆفیا لە ئیستەنبوڵ بگۆڕێت بۆ مزگەوت.

 

بڕیارەکەی تورکیا کاردانەوەی زۆری لێکەوتوە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا دەڵێن ئەردۆغان دەیەوێت بەم بڕیارە خۆی لە کێشە ئابورییەکان ڕزگار بکات.

 

ئایا سۆفیا یەکێکە لە کەنیسە کۆنەکانی مەسحیەکان لە سەدەی شەشەمی زاینی لە لایەن بێزەنتیەکانەوە دروستکراوە،بەڵام دواتر لەسەردەمی عوسمانیەکان کراوە بە مزگەوت هەتا ساڵی 1934.

 

دواتر بە بڕیاری کەماک ئەتاتورک مزگەوتەکە کرا بە مۆزەخانە و ساڵانە رێژەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن.

6046 جار خوێندراوەتەوە