ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/6 حکەمەتی هەرێم لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ
لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و
رەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا.
دوای گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو
ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون، تێبینی و سەرنجی پێویست
لە لایەن لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە خرایەڕوو، بڕیاریشدرا لە
کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای
جێبەجێکردنی چاکسازی کۆبۆوە و تاوتوێی رێکخستنەوە و دەستنیشانکردنی ژمارەی
پاسەوانی بارەگا و دامەزراوە حزبییەکانی کرد.
1023 جار خوێندراوەتەوە