وێنە.. کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد

KNN : Kurdish News Network
11:40 - 06/07/2020
کوردستان
+
-

کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان و قۆناغەکانی چاکسازی و دەرئەنجامی کۆبونەوەی وەفدی گۆڕان لەگەڵ لایەنەسیاسیەکان دەستپێکرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە (6/7/2020) کۆبونەوەى جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدراو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستان و چەند تەوەرێکى دیکە دەکرێت.

هەفتەی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی بژێوی خەڵک، دۆخی تەندروستی و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەو قەیرانانەی تێیکەوتووە، لە کۆبونەوەکەى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕاندا، ئەنجامی ئەو سەردانانە و دۆخی سیاسی و ژیانی خەڵک و پرسی چاکسازی تاووتوێدەکرێن.

پێشتریش شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بزوتنەوەی گۆڕان زنجیرەیەک کۆبونەوەى ناوخۆیى ئەنجامدەدات و  ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە کۆببێتەوە، رۆژی چوارشەممەش باژێڕوانەکان و رۆژی پێنجشەممەش کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بەڕێوەدەچێت.

سلێمانی / بڕیار نامیق

 

 

 

 

 

468 جار خوێندراوەتەوە