ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەكەی سلێمانی كەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:07 - 05/07/2020
کوردستان
+
-

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەكەی سلێمانی كەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

 

عەمید دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە نازانرێت، بەڵام تەنها یەك دوكان ئاگری گرتوە و لەئێستادا لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە كۆنتڕۆڵكراوە.



وتیشی،ئاگرەکە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە، تەنها زیانی ماددی هەبوە و لەناو دوكانەكەدا 150 بوتڵی غازی تێدابوە، 250 زۆپای نەوتی تێدابوە، لەگەڵ كۆمەڵێك كەلوپەلی كۆنەی دیكەی بابەتی ناوماڵ.

4984 جار خوێندراوەتەوە