زانکۆی" جۆنز هۆبکنز"ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە،
لە جیهاندا رۆژانە زیاتر لە 174 هەزار توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆماردەکریت، کۆی گشتی
ژمارەی توشبووانیش نزیک دەبێتەوە لە (11) ملیۆن.
بەپێی داتاکانی زانکۆکە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا گیانیانلەدەستداوە، گەیشتووەتە 524 هەزار و
188 کەس، هاوکات ژمارەی ئەو توشبووانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە شەش ملیۆن و 155
هەزار و 468 کەسە، کۆی گشتی ژمارەی توشبووانیش، 10 ملیۆن و 992 هەزار و 457 توشبووە.
لە ریزبەندی ئەو ولاتانەی لە جیهاندا زۆرترین
ژمارەی توشبووانیان تۆمارکردووە، ئەمەریکا لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەدایە بە
تۆمارکردنی دوو ملیۆن و 837 هەزار و 189 توشبوو، لە دوای ئەویش هەریەک لە (روسیا،
پیرۆ، بەریتانیا، تشیلی، ئیسپانیا،ئیتاڵیا) زۆرترین ژمارەی توشبوونیان بە کۆرۆنا
لە جیهاندا تۆمارکردووە.
لە ناو ولاتانی عەرەبیشدا سعودیە لە پلەی یەکەمی
ئەو وڵاتانەدایە زۆرترین توشبووی تۆمارکردووە کە 197 هەزار و 600 کەسە، دواتریش
قەتەر بە تۆمارکردنی 97 هەزار و 800 توشبوو پلەی دووەمی ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی
گرتووە، هەر یەک لە وڵاتانی میسر 71 هەزار و 200 توشبوو، عێراق 53 هەزار و 700
کەس، ئیمارات، 49 هەزار و 400 توشبوویان تۆمارکردووە.
3358 جار خوێندراوەتەوە