سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاكسازی بابه‌تێكی گرنگه و به‌شێكی هه‌ره
سه‌ره‌كی ده‌بێت له به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئێمه، ئاماژە بەوەش دەکات، خەڵکانێک هەن
به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یە لەوەی ئاسته‌نگ بۆ چاكسازی دروست بکەن، بەڵام حکومەت بەردەوام
دەبێت لە جێبەجێکردنی.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، چاكسازی
بابه‌تێكی گرنگه و ئاسان نییه و هه‌نگاوی باش نراوە، پڕۆژه یاسای چاكسازی
ئاماده‌كراوە و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر وه‌رگیرا، ئێستا ئه‌و یاسایه
ئاماده‌یه وه‌ك كارنامه‌ی حكومه‌ت بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە وەڵامی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی چاکسازی، مەسرور
بارزانى ئەوە دەخاتەڕوو، وێڕای ئەوەی چاکسازى داواكاری زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه،
به‌ڵام خه‌ڵكێكیش هه‌ن له‌وانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بێت و ده‌كرێت رێگری بكه‌ن
و ئاسانكاری نه‌كه‌ن و هاوكار نه‌بن بۆ چاكسازی، بۆیە پێویستی به پشو درێژی هه‌یه
و پێویستی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه.
دەشڵێت: جێبەجێ کردنى چاکسازى پێویستی به هه‌ندێك كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین هه‌مو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له كارنامه‌ی حكومه‌ت پێشکەش کراوە، جێبەجێ بکرێت.
سەرۆکی حکومەتى هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لەماوەى رابردودا زۆر شت کراوە، له‌وانه نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌رتیلدان، دەشڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و خه‌رجیانه‌ی پێویست
نه‌بون لابراون و توانراوە داهاتی ناوخۆ دوو ئه‌وه‌نده زیاد بکرێت، به‌ڵام بەهۆی
قەیرانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، وایکرد داهاتەکان کەمبێتەوە.
826 جار خوێندراوەتەوە