وەزیری دارایی و ئابوری
حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی
وەرگرتنی باجەوە هەژمارنەکرێت و باج لە هاوڵاتیان وەرنەگیرێت.
بەپێی بڕیارێک کە
وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاریداوە، ماوەی دوومانگ
لە 11 ی ئازار هەتا 11 ی ئایار، لە کرێ و سودەکانی دواکەوتنی کرێچیەکانی موڵکەکانی
وەزارەتی دارایی خۆشببێت،بەهۆی ئەوەی ئەو ماوەیە نەیاتوانیوە موڵکەکان بەشێوەی
ئاسایی بەکاربهێنن.
لە بڕیارەکەی وەزیری
دارایدا ئەوەش هاتووە،باجدەران ئەو ماوەیە لە باجدان و سودی دواکەوتنی دەبەخشرێن و
ماوەی دانەوەی قیستەکانیش بۆ ماوەی دوومانگ درێژدەکرێتەوە.
هەروەها بۆ کۆمپانیاکان
و باجی خانووبەرەش پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەکان رەچاوی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بکەن
کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە بە ئاسایی کاربکەن.


4530 جار خوێندراوەتەوە