پرۆسەی هەمواری دەستوری ڕوسیا خرایە دەنگدانەوە و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان
سەدا 77 هاوڵاتیانی وڵاتەکە بە بەڵی دەنگیان داوە.
میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە ئەگەر هەیە ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی بڵاوبکرێتەوە و سەرەکیترین بڕگەی هەموارەکەش لەبەرژەوەندی ڤلادمیر پۆتینە کە رێگەی پێ
دەدات هەتا ساڵی 2036 لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
بەپێی هەموارە تازەکەی دەستوری ڕوسیا، ساڵەکانی پێشتری سەرۆکایەتی بۆ پۆتین
هەژمارناکرێت و لە هەڵبژاردنی ئایندەوە هەتا ماوەیەکی درێژ دەتوانێت خۆی
هەڵبژێرێتەوە.
هەروەها یەكێکی دیکە لە بڕگەکانی هەموارەکە ئەوەیە ئەو کەسەی خۆی بۆ
سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێت، پیویستە خاوەنی ڕەگەزنامەی هیچ وڵاتێکی دیکە نەبێت و ماوەی
25 ساڵیش بێت لە روسیا بژێت.
بڕگەیەکی دیکە ئەوەیە دەسەڵاتێکی زۆر دەدات بە سەرۆک و سەرۆک دەتوانێت لەکاتی
هەندێک دۆخدا سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان لە کارەکانیان دوربخاتەوە.
بەشێکی دیکە لە بڕگەکانی هەمواری دەستوری ڕوسیا پەیوەندی بەژیانی کۆمەڵایەتیەوە هەیە و رێگە بە هاوسەرگیری کچ و کچ یان کوڕ و کوڕ نادرێت،ئەمە جگە لە رێکخستەوەی
خانەنشینی و دیاریکردنی موچەی فەرمانبەران بەو شێوەیەی کە پێویستە بۆ هەر کەسێک.
710 جار خوێندراوەتەوە