لە ناوچەى تەجریشى
باکورى تاران لە کۆگایەکى پزیشکیدا تەقینەوەیەک روویدا و بەوهۆیەشەوە (13) کەس
گیانیان لەدەستداو (4)ى دیکەش برینداربوون.
میدیا نێوخۆییەکانى
ئێران بڵاویانکردەوە، ئیوارەى ئەمڕۆ لە شەقامى شەریعەتى لە ناوچەى تەجریشى تاران
کۆگایەکى پزیشکى تەقیوەتەوە و جگە لە گیان لەدەستدانى (13) کەس و برینداربوونى
چوارى دیکە، ژمارەیەک لە بینا و باڵەخانەکانى ئەوشەقامەش روخاون و زیانیان پێگەیشتووە.
لاى خۆشیەوە پەیمان سابیریان، بەرپرسى سەنتەرى فریاگوزارى تاران رایگەیاند، تەقینەوەکە لە نهۆمى
یەکەمى سەنتەرى (سینا ئەتهەر) رویداوە، بەدووریشیزانی تەقینەوەکە کردەیەى تیرۆریستى بێت و دەڵێت پێ ئەچێت بەهۆى تەقینى بوتڵى
ئۆکسجینەوە بوبێت.
1727 جار خوێندراوەتەوە