د. داهات حەوێزی: رۆژانە(100) توشبووی کۆرۆنا چارەسەریان بۆ دەکرێت و (20) کەسیش چاکدەبنەوە

04:51 - 30/06/2020
کوردستان

دکتۆر داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆرهێمن تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا رایگەیاند، رۆژانە نزیکەی (10) نەخۆش پلازمایان بۆ دەنوسین و زۆرێک لەو کەسانەش کە پلازما وەردەگرن سودی زۆری لێدەبینن و دوای چەند رۆژێک نەخۆشخانە جێدەهێڵن.

 

ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژانە نزیکەی پێنج نەخۆش باری تەندروستییان تێکەدەچێت و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دەبێت، بەپێی هەبوونی جێگا دەیانێرن بۆ نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ.


دەشڵێت، "چەند حاڵەتێکی کەمی مردن لە نەخۆشخانەکەیان تۆماردەکرێت، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەو نەخۆشانەی پلازما وەردەگرن سودی زۆری لێدەبینن و دوای چەند رۆژێک نەخۆشخانە جێدەهێڵن.


بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمن،"لە سبەینێوە دەستدەکەین بە دەرمانێکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی ئەو کەسانەی توشی هەوکردنی سەختی سییەکان بوون".

429 جار خوێندراوەتەوە