وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
عێراق دەستپێکردنى خویندنى ساڵى (2020-2021)ى بۆ سەرەتاى مانگى (12)ى ئەمساڵ دواخست.
وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەرزی یەكەمی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی
خوێندنی (2020-2021) لە (6/12/2020) دەست پێدەكات و لە (18/3/2021)كۆتایی دێت.
بە پێى راگەیەنراوەکەى خوێندنى باڵاى عێراق، وەرزی دووەمی خوێندن لە (11/4/2021) دەست پێ
دەكات و لە (22/7/2021) كۆتایی دێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "بەهۆی ئەو رەوشە تەندروستییەی كە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی كۆرنای نوێ (COVID-19)
هاتووەتە ئاوارەوە، كاركردن بە میكانیزمی فێركردن بە ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
2753 جار خوێندراوەتەوە