ڕێکخراوی
تەندروستی جیهانی رایگەیاند، پێویستی بە (31 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار) هەیە لە
ماوەی (12) مانگی داهاتوودا بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەکان، چارەسەری و بەرهەمهێنانی
ڤاکسین.
ڕێکخراوەکە
دەڵێت،سێ ملیار و چوارسەد ملیۆن هەتا ئێستا کۆکراوەتەوە و هێشتا 27 ملیارو نۆ سەد
ملیۆن دۆلار ماوە کە 13 ملیار و 7 سەد ملیۆنی ئەو بڕە پارەیە دەستبەجێ پێویستە.
داواکارییەکەی
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کاتێکدایە، هەوڵ دەدات 500 ملیۆن تاقیکردنەوە و 245
ملیۆن کۆرسی چارەسەرکردن هەتا ناوەڕاستی ساڵی 2021 بگەیەنێت بە وڵاتانی هەژار و
مامناوندی.
تەندروستی
جیهانی لەگەڵ ڕێکخراوە هاوپەیمانەکانی دروستکردنی دەرمان، دابین کردنی دارایی و بڵاکردنەوەی
کەرەستەی پێویست سەنتەرێکیان بە ناوی ACT-Acceleratorپێکهێناوە، بۆ خێراکردنی توێژینەوەو چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید19.
سەبارەت
بە کارەکانی ئەو نێوەندەی کە لە مانگی 4 بۆ خێراکردنی کارەکان دامەزرا، WHO و گروپە تەندروستییە جیهانییەکان دەڵێن پەتای کۆرۆنا هێشتا
هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان کەس و زیان گەیاندن بە ئابوری لە جیهاندا.
ڕێکخراوەکە
دەڵێت تێچوونی تەواوی کارەکانی ACT-Accelerator زۆر
لەو پارەیە کەمترە کە سندوقی بانکی جیهانی دەڵێت مانگانە ئابوری جیهانی
لەدەستیدەدات بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.
884 جار خوێندراوەتەوە