نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 27/06/2020
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ شەممە (27 ی حوزەیرانی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهان بە 41 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 38 دۆلار و 49سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

2101 جار خوێندراوەتەوە