گەنجێکى بەریتانى تەمەن (17) ساڵ بۆ ئەوەى ناوى بچێتە هەواڵەکانى
تەلەفزیۆنى وڵاتەکەیەوە، منداڵێکى (6) ساڵان لە بیناى مۆزەخانەیەکەوە فڕێ دەداتە
خوارەوە.
جۆنتى بریفرى تەمەن حەڤدە ساڵ لەبە ردەم دادوەردا دانى بەوەدا ناوە، کە لە
پێناو ئەوەى لە گەشتى هەواڵەکانى تەلەفزیۆنى وڵاتەکەیدا باسى بکرێت ماوەى چەند
مانگێکە بیر لەوەدەکاتەوە کارێک بکات کە ببێتە جێى سەرنجى میدیاکان، هەر بۆیە
هەستاوە بە خستنەخوارەى منداڵێکى فەرەنسى تەمەن شەشە ساڵان کە بۆ گەشتکردن لەگەڵ
خێزانەکەیدا سەردانى مۆزەخانەى تایت مۆدرنى لە بەریتانیا کردبوو.
میدیا نێوخۆیەکانى بەریتانیاش تۆمارێکى دەنگى ئەو گەنجەیان بڵاوکردەوە کە تێیدا
باس لەوە دەکات دەیەوێت کەسێک بکوژێت بۆ ئەوەى ببێتە جێى سەرنجى دەوروبەرى.
دواى روداوەکەش پۆلیسى بەریتانیا ئەو گەنجەیان دەستگیرکردووە و دادوەر سزاى
(15) ساڵ زیندانى بەسەردا سەپاندووە.
2509 جار خوێندراوەتەوە