کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆینت پێنج بە پێوەری رێختەر ناوەندی
شارۆچەکی ساروهانڵی سەر بە پارێزگای مانیسای تورکیای هەژاند.
ناوەندی بومەلەرزەزانی تورکیا ڕایگەیاند،بومەلەرزەکە بە گوڕی پێنج پۆینت
پێنج بووە لە ئیزمیر و بورسا و پارێزگاکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.
هەروەها تا ئێستا زیانەکانی بومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
771 جار خوێندراوەتەوە