لە دهۆک 33 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 03/06/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران.

 

 

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردوە توشبووەکان لە دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ پێکهاتوون.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

1459 جار خوێندراوەتەوە