وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 20 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 519 توشبووی کۆرۆنا لە پارێزگا جیاوازەکان تۆمارکراون.
ئاماژەبەوەشکراوە، (233) توشبووش دوای وەرگرتنی چارسەری پێویست چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.
کۆی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، حەوت هەزار و 387 توشبووە، لەو ژمارەیەش 235 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و سێ هەزار و 508 کەسیش چاکبونەتەوە.
690 جار خوێندراوەتەوە