وەزیری ناوخۆی حکومەتی
هەرێم ڕایگەیاند،دەسەڵاتیان داوەتە پارێزگاری شارەکان بۆ ئەوەی هەندێک ئاسانکاری
بۆ هاوڵاتیان و ژیان وگوزەرانیان بکەن.
لەدوای کۆبونەوە لەگەڵ
وەزیری تەندروستی و پارێزگاری شارەکان، رێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند، ناکرێت هاوڵاتی
تەنیا داوا بکات رێگای پێ بدرێت کار بکات و پابەندی رێنماییەکان نەبێت.
وتیشی بەرپرسیارێتی
ئاسانکارییەکان دەکەوێتە ئەستۆی پارێزگارەکان و پێویستە لەکاتی جێبەجێنەکردنی
رێنماییەکان ئیجرائاتی توند بکەن.
وەزیری ناوخۆ ڕاشیگەیاند،
داوامان لە پارێزگارەکان و داواکاری گشتی کردوە، هەرکەسێک لێدوان دژی قەدەغەی
هاتوچۆ بدات ڕیکاری یاسایی بەرامبەر بگرنە بەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو
سێکتەرانەی ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بریتن لە عەلوەکان و دوکانی سەوزە و میوەکان و
جوتیاران و فڕنی سەمون و نانەواکانە.
1034 جار خوێندراوەتەوە