حاڵەتێکى کۆرۆنا لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان تۆمارکرا، کە ژنێکى تەمەن
63 ساڵە و دۆخى تەندروستى ناجێگیرە.
د.سیروان
محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان بەسایتی (سبەى) رایگەیاند: لە بەردەوامى
پشکنینەکانیان و گەڕان بە دواى توشبوان، ئەو توشبوەیان دەست نیشان کردوە.
بەڕێوەبەری
تەندروستی گەرمیان وتیشی، تا ئێستا سەرچاوەى توشبونەکەیان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام خزم
و کەسوکاریان لە دوزخورماتووە و ئەگەر هەیە لەوێوە توش بوبێت.
لەبارەى
دۆخى تەندروستى توشبوەکەشەوە ئاماژەى بەوەکرد، بەو پێیەى تەمەنى زۆرە دۆخى
تەندروستى ناجێگیرە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دەستیان کردوە بە پشکنینى کوڕ و کچ و کەسە نزیکەکانى و داواشیان کردوە
کێ سەردانى کردوە بێت پشکنین ئەنجام بدات.
3553 جار خوێندراوەتەوە