بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی
پزیشكی خواردنی ڤیتامینەكان چەندین سودی بۆ لەش هەیە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بیر
و چالاك كردنی مێشكی مرۆڤ.
چەند پسپۆڕێكی خۆراكی ئەمریكی لە
زانكۆی هارڤارد ئاشكرای دەكەن، خواردنی ڤیتامین (B12) كە بە زۆری لە بەرهەمە ئاژەڵییەكاندا هەیە، سودێكی زۆری بۆ بیر هەیە
و ئەگەری توشبون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە كەمدەكاتەوە.
جگە لە ڤیتامین (B12) پسپۆڕەكان
باس لە گرنگی ڤیتامینەكانى (C, A, B9) دەكەن بۆ مێشك
و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ئەو خۆراكانە بخۆن كە دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینانە.
لە گرنگترین ئەو خۆراكانە، میوەكانی
كیوی و پرتەقاڵن هەروەها سەوزەی سپێناغ و چەرەساتەكان، هاوکات ماددەی ئۆمیگا سێی پێكهاتەی
ماسی دەتوانێت سودێكی زۆر بە خانەكانی مێشك بگەیەنێت و ئەگەری پوكانەوەیان كەمبكاتەوە.
2093 جار خوێندراوەتەوە