وەزارەتی تەندروستی عێراق
رایدەگەینێت، (322) حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و زۆرینەى
توشبوەکان لە بەغدان.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی
و ژینگەی حکومەتى عێراق ئەوە دەخاتەڕوو، لەماوەی (24) کاتژمێرى رابردودا (322) حاڵەتی
نوێی توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش (224) حاڵەتیان لە بەغدای
پایتەخت بووە.
ئاماژە بەوە کراوە، لە (24) کاتژمێرى
رابردودا (67) حاڵەتی چاکبونەوە و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون.
لەئێستادا کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا
لە عێراق گەیشتوەتە (5457) کەس و لەو ژمارەیەش (2971) کەس چاکبونەتەوە و (2307) کەس
لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە، (179) کەسیش گیانیانلەدەستداوە
840 جار خوێندراوەتەوە