بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
رایدەگەیەنێت، دوو توشبو لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە،
دەشڵێت: کۆی گشتی چاکبوەکان گەیشتوەتە (217) کەس.
راگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری
هەولێر
• هاوڵاتیانی
خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی
تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی
چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە
پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی
چابووەکان گەیشتە (۲۱۷) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان
دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان
زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی
ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین
کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲۸ی ئایاری ۲٠۲٠
697 جار خوێندراوەتەوە