دەزگای دژە تیرۆری عێراق
ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکدا توانویانە والی داعش لە عێراق بکوژن.
دەزگاکە لە
ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی ورد و زانیاری لەسەر شوێنی
مانەوەی موعتز جبوری ،یاریدەدەری خەلیفەی داعش و والی عێراق لە رێکخراوەکە،لە
ئۆپراسیۆنێکدا لەسنوری عێراق و سوریا بە فڕۆکە کوژراوە.
دەزگای دژە تیرۆر
ڕایگەیاندوە،موعتەز نوعمان جبوری بەرپرسی کردوە تیرۆریستیەکانی داعش بووە لە
دەرەوەی دەسەڵاتی رێکخراوەکە و سەرپەرشتی چەندین کردوەی کردوە.
1893 جار خوێندراوەتەوە