بەڵگە..وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر مەرجەکانی بەغدا بۆ ناردنی 400 ملیارەکە نیشاندا

KNN : Kurdish News Network
03:18 - 23/05/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم بە نوسراوی فەرمی وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و ڕایگەیاندوە ڕازین بە مەرجەکانیان بۆ ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم.

 

 

 پێشتر حکومەتی عێراق بە واژووی وەزیری دارایی چەند مەرجێکی بۆ هەرێم دیاریکردبوو بۆ ئەوەی بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرن،مەرجەکانیش بریتین لە ئەنجامدانی گفتوگۆی چر بەمەبەستی رێکەوتن لەنێوان هەردوولادا بە مەرجێک لە 30 رۆژ تێنەپەڕێت.

 

هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردوە دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە هاوکاری دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی لە داهاتی نا نەوتی هەرێم بکەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن عێراقەوە ڕاگیراوە و ئەوەش کاریگەری خراپی کردۆتە سەر دۆخی دارایی هەرێم و موچەی فەرمانبەران دواکەوتووە.

3362 جار خوێندراوەتەوە