وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، (87) حاڵەتى نوێى توشبوون
بەکۆرۆنا تۆمارکرا و (7) توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق بڵاویکردەوە، لە (24)
کاتژمێرى رابردودا (6070) پشکنینیى کۆرۆنایان ئەنجامداوە و لەو ژمارەیەش دەرکەوتووە
(87) کەسیان توشى ڤایرۆسەکە بوون.
تەندروستى عێراق ڕاشیگەیاند، (7) لە توشبووانى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و
بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى بە هۆى کۆرۆناوە لەعێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتە (147)
کەس.
لەبارەى شوێنى توشبووەکانیشەوە وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاندووە، لە رەسافەى
بەغدا (26) حاڵەت تۆمارکراوە، کەرخ (21)، بەسرە(2) حاڵەت، هەریەکە لە سلێمانى و
هەولێر (5) حاڵەتیان تێدا تۆمارکراوە، لە موسەنا (6) حاڵەت، کەربەلا(3) حاڵەت،
دیالە (4) حاڵەت، زیقار (12) حاڵەت، هەریەکە لە پارێزگاکانى نەینەوا، نەجەف و
مەدینە توبى بەغدا یەک حاڵەتیان تێدا تۆمارکراوە.
503 جار خوێندراوەتەوە