بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ داوا لە وەزیرى خوێندنى باڵا
دەکەن لەبارەى کەمنەکردنەوەى موچەکانیانەوە دڵنیاییان پێ بدات.
لەنامەیەکدا بۆ وەزیرى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێم بەشێک لە مامۆستایان و
فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا داوایەکیان ئاراستەى وەزیر کردووە و دەڵێن: سەبارەت
بەو هەواڵ و زانیاریی و دوودڵییەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتەکەتان،
بەدواداچوون و رونکردنەوە و دڵنیایی بە مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى
باڵا بدەن.
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەنامەکەیاندا دەشڵێن، “ئێمە لەگەڵ چاکسازیداین،
بەڵام چاکسازییەک خزمەت بە رەوشی ئابوریی و ئیداریی و دارایی حکومەت بکات، چاکسازییەک
لانى کەمى عەدالەت و دادى کۆمەڵایەتى بێنێتەدى، نەک لەسەر حیسابى قوت و ژیانى ئێمە
خەڵکانى تر لە یاساکە ڕیزپەڕ بن” .
ئاماژەیان بەوەشداوە، بڕیارى چاکسازیکردن لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم
و دەرچوواندنى یاسای چاکسازیی لە پەرلەمانى کوردستان، جیاکردنەوەى مووچەخۆرى ڕاستەقینە
و ماندووە لە مووچەخۆرى بن دیوار و حیزبیی و خزمەتکاری بەرپرسەکان.
824 جار خوێندراوەتەوە