لیژنەى باڵاى بینینى مانگ ڕایگەیاند، ئێوارەی ھەینی (22)ى ئایار ھەرکەسێک بەبەڵگەی
شەرعی مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی کارگێری سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە.
ئەمڕۆ (21/5/2020) لیژنەى باڵاى بینینى مانگ لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند،
بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی هەینى (22/5/2020)
لیژنەى باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەو قاف وکاروباری ئایینی بەھەماھەنگی لەگەڵ
لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.
هاوکات، لیژنەکە داواى لەھاوڵاتیان کردووە، لەگەڵ کاری لێژنەکانیان لەناوچە جیاجیاکانی ھەرێم،
ئێوارەی ھەینی (22)ى ئایار ھەرکەسێک بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی
کارگێری سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە پێى شەریعەتى ئیسلامى، موسوڵمانان بە بینینى مانگ
دەیکەن بە رەمەزان و هەر بە بینینى مانگیش دەیکەن بە جەژن.
33923 جار خوێندراوەتەوە