وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند،
لە 85٪ ئەو کەسانەی بە توشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان بە
کەمی لێدەرکەوتووە و سیستەمی بەرگرییان بەهێزە، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ئەو پلانەی
دایان ناوە بەسەر کۆرۆنادا سەردەکەون.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق،
لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی (سەباح) ی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەدابون قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە شەش ناوچەی بەغداد و چەند ناوچەیەکی دیکە هەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە، بۆ
کەمکردنەوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،تا ئێستا 500
هەزار کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە ئەڵمانیا و کۆریای باشورەوە بەدەست
گەیشتووە، ئێستا کەرەستە پزیشکییەکانی بەردەستیان لە ئاستێکی پێویستدایە، لە 16
تاقیگەی پێشکەوتو دەتوانن ڕۆژانە دە هەزار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.
باسی لەوەشکردووە،
لە 85٪ ئەو حاڵەتانەی تۆمار کراون نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان لە نێوان مام ناوەند و
کەمدا لێدەرکەوتووە، کە ئەوەش هۆکارەکەی ئەوەی سیستەمی بەرگرییان بەهێزە.
وەزیری تەندروستی عێراق داواش لە هاولاتیان دەکات هاوکاریان بن
لە روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە شوێنە میلییەکانن
بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە زۆرترین توشبوویان تێدا تۆمارکراوە.
402 جار خوێندراوەتەوە