نرخى نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە بەرزی ماوەتەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوى برێنت بە ٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکیش بە 32 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئێوارەی دوێنی جارێکى دیکە نرخى نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینى و نرخەکە بەڕێژەى 8.06% بەرزبووەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژی یەکشەممەوە دوای نزیکەی دوو مانگ لە دابەزینی نرخی نەوت،نرخەکەی بۆ سەر و 30 دۆلار بەرز بوەتەوە.
2756 جار خوێندراوەتەوە