بەو پێیەی مانگی رەمەزان لەكاتێكدایە تا ڕادەیەك پلەكانی
گەرما بەرزبونەتەوە، بۆیە چەند كێشەیەكی تەندروستی هەن لەمكاتەدا ئەگەری توشبوونیان
زیاتر دەبێت، بۆ پارێزگاریش پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بە چەند ئامۆژگارییەك دەكەن.
بەڕای پسپۆڕەكان سوروبونەوە و وشكبونەوەی چاو یەكێكە لەو
كێشە تەندروستیانەی لە مانگی ڕەمەزاندا روبەڕوی بەشێكی ئەوکەسانە دەبیتەوە کە بە
رۆژون، بۆ خۆپارێزی لەو كێشەیە و پاراستنی چاو، پسپۆڕەكان داوا لەو كەسانە دەكەن كە
بەڕۆژو دەبن پابەندی چەند ڕێنماییەك بن.
پسپۆڕەكان داوا لە ڕۆژوەوانان دەكەن لەدوای بەربانگەوە بڕێكی
زۆری ئاو و شلەمەنییەكان بخۆنەوە، هەروەها گرنگییەكی زۆر بە خواردنی سەوزە و میوە
هەمەجۆرەكان بدەن بەوپێیەی دەوڵەمەندن بە چەندین ڤیتامین و ماددەی خۆراكی بەسود كە
رێگری دەكەن لە وشكبونەوەی لەش بە گشتی و چاو بە تایبەتی و ئەگەری سوربونەوەی كەمدەكەنەوە.
.0
هەروەها پێویستە لەكاتی چونە دەرەوەدا چاویلكەی دژە خۆر
بەكاربهێنرێت بۆ ئەوە چاو لە تیشكی خۆر پارێزراوبێت، ئەمە جگە لەوەی راگرتنی
پاكوخاوێنی و شتنی چاو زۆر گرنگە.
661 جار خوێندراوەتەوە