ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات، ئەو منداڵ
و هەرزەكارانەی كێشەی قەڵەوی و كێشی زیادی لەشیان هەیە، ئەگەری زیاترە توشی نەخۆشی
ڕەبۆبن.
توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی ناوەندی (بیدیا ترێكس)
لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، كە ناوەندێكی تایبەتە بە تەندروستی منداڵان و هەرزەكاران.
پسپۆڕەكان بۆ ماوەی چوار ساڵ چاودێری (500) كەسیان كردووە
كە تەمەنیان لەنێوان (2 – 17) ساڵیدا بووە، لەو ماوەیەشدا (8%) ئەو كەسانە توشی نەخۆشی ڕەبۆ
بوون و زۆرینەیشیان لەوانە بوون كە قەڵەوبون.
پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی ڕەبۆ
بەپێی تەمەنەكان گۆڕاوە، بەجۆرێك ئەو منداڵانەى کێشیان زۆربووە ئەگەری توشبوونیان
بە ڕەبۆ بەڕێژەی (17%) زیاتر بووە بەراورد بەوانەی كێشیان ئاسایی بووە، هەرزەكارەكانیش
ئەگەری توشبوونیان بەو نەخۆشییە بەڕێژەی (26%) زیاتربووە بەراورد بەوانەی كە هاوتەمەنیان
بوون، کێشیان زۆر نەبووە.
توێژینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كۆنترۆڵكردنی كێشی منداڵان
و هەرزەكاران سودێكی زۆری بۆ تەندروستیان هەیە و بەڕێژەی (10%) توشبووانی ڕەبۆ كەمدەكاتەوە،
ئەمە جگە لە سودە تەندروستییەكانی بۆ تەمەنی بچوك و گەورەیی منداڵەكە.
2050 جار خوێندراوەتەوە