بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە رایدەگەیەنێت، پاش بەدواداچون و پشکنین
بۆ دار گوێزەكانى هەورامان، هەردوو نەخۆشی بەکتریا و کەڕو لەسەر قەدی دارگوێزەکان
دەرکەوتوە کە پێویستە قەڵاچۆ بکرێن.
لە رونکردنەوەیەکدا بەشی پاراستنی ڕوەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە
ئاماژە بەوە دەکات، کە لە ساڵی (2018) چەند پسپۆڕێك لە بەشی پاراستنی روەک، سەر
بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی ھەڵەبجە بەمەبەستی قەڵاچۆکرنی نەخۆشی دار
گوێزەکانی ناوچەی هەورامان، سەردانی ناوچەی هەورامانیان کرد بەمەبەستی دیاریکردنی
جۆری نەخۆشیەکە و هۆکاری نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی.
راشیدەگەیەنن، پاش بەدواداچون و پشکنین لە هۆبەی تاقیگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە
و دەرچونی ئەنجامەکان، دەرکەوت هەردو نەخۆشی بەکتریا و کەڕو هۆکاری نەخۆشیەکەن لەسەر
قەدی دارگوێزەکان، کە پێویستە قەڵاچۆ بکرێن، پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لیژنەیەک پێکهێنرا
بۆ قەڵاچۆکردنی ئەم نەخۆشیە زیان بەخشە.
ئاماژە بەوە دەکەن، پاش دابینکردنى دەرمان بۆ قەڵاچۆکردنى نەخۆشیەکە، بەڵام
بەشێکی باخەوانەکان نەچوون بەدەم تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى هەڵەبجە، لەبەرئەوەی
دانیشتوی ناوچەکە نەبون و لەشارەکانی تر نیشتەجێوون.
بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى هەڵەبجە ئاشکراى دەکات، کە ئەوەی بوەتە هۆی خێرا بڵاوبونەوە
و ئەو زیانە گەورەیە کە بەر دارگوێزەکان کەوتوە، چەند ڕێگایەکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیە
کە گرنگترینیان مێروەکان و بەرکەوتن لە ڕێگەی هۆکارەکانی پاککردنەوە وەک خاکەناز و
پاچ، هەروەها گرنگترین ڕێگە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە ڕێگەی ئاودانە، لەبەرئەوەی
سروشتی هەورامان واهەڵکەوتوە کە پشت بە جۆگە دەبەستێت بۆ ئاودێری و ئەم نەخۆشیە لەڕێگەی
ئاودانەوە زۆر بە خێرای بڵاودەبێتەوەو دەگوازرێتەوە.
1920 جار خوێندراوەتەوە