لە سلێمانی و قەڵادزێ بەشێک لە زیندانیانی سیاسی گردبونەوە،
داوا دەکەن شایستە دارایییەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
لە بەیاننامەیەکدا کە
ئاڕاستەی لایانە پەیوەندیدارەکانیان کردووە زیندانیانی سیاسی ڕایانگەیاند، ژیان و گوزەرانیان خراپە
و داوای گێرانەوەی شایستە داراییەکانیان دەکەن.
بەشێک لەو زیندانییە سیاسییانە بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)یان ڕاگەیاند، سەرباری ئەوەی حەوت موچەیان لای حکمەتە ماوەی چوار مانگیشە موچەیان پێنەدراوە، بۆیە دەیانەویت موچە و ئیمتیازاتەکانیان هاوتای زیندانیانی
سیاسی بەغداد بکرێت.
باس لەوەش دەکەن، ماوەی دە ساڵە برێکی زۆر پارەیان
لێبڕاوە و تا ئێستا بۆیان نەگێڕدراوەتەوە.
802 جار خوێندراوەتەوە