بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی
دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە هەفتەی رابردو سەردانی بەغدایان کردبو،
لەگەڵ سەرۆکایەتی پهرلهمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان كۆببنهوه و دهرهئهنجامی
سهردانی ئهو شانده بۆ بهغدا بخرێتهڕو.
ئامانج لە کۆبونەوەکە، گفتوگۆکردنە لەبارەی شایستە داراییەکانی
هەرێمی کوردستان لە بەغداد کە لە ئێستادا بە بڕیارێکی حکومەت ڕاگیراوە، ساندەکەش
روونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەنجامی سەردانەکە دەخاتە ڕوو.
هاوکات عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی
کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" ی راگەیاندووە، فراکسیۆنەکەیان پرۆژەیەکی
ئامادەکردووە بۆ دەرباز بوون لەم دۆخە، پرۆژەکە لە حەوت بەش پێکدێت شەش خاڵیان
پەیوەندیدارە بۆ ڕێکخستنەوەی شێوازی رێکخستنەوەی خاڵە سنورییەکان، وەرگرتنەوەی
قەرزەکان، پیداچونەوە بە داهاتەکانی شیرینی نەوت و داهتاتەکانی نەوت، جێبەجێکردنی
یاسای چاکسازی.
1071 جار خوێندراوەتەوە