بەهۆی
پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی (12)
دوکانی گۆشتفرۆشی داخست.
لە
ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی پایه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج
و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، دانانی گۆشت و قیمه له‌سه‌ر
سینی و له‌ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كانیان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، (12)
دوكانی گۆشتفرۆشتن له بازاڕی (به‌له‌دیه‌كه)، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته داده‌خات.
ئاماژەی
بۆ ئەوەشکردووە، پێشتر ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی
له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌مه‌رجی پابه‌ند بون به سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی
و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه نوێكانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، رێگه به كردنه‌وه‌ی
دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان دراوه، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و
خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، پێوسته گۆشتی فرێش له پله‌ی
(سفر بۆ 6) گه‌رمی و له شوێنی داخراو عه‌مبار بكرێت.
4408 جار خوێندراوەتەوە