- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە
لەمڕۆوە سیستەمی تاک و جوت کاری پێدەکرێت.
دەقی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی:
پاڵپشت بە بەیانی
ژمارە (28)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (23/ 4/ 2020)دا، لیژنەی باڵای
ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بەپێی ناوەڕۆکی
نوسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (96) لە (22/ 4/ 2020)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆ،
بڕیاریداوە بە کارپێکردنی سیستەمی تاک و جوتی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەت و کرێ"
تاکسیەکان لە ڕۆژی
(25/ 4/ 2020)ەوە، بەپێی فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ژمارە(81) لە(23/ 4/
2020)دا، لەسەر بنەمای ژمارەی تاک و جوت دەست بە کارکردن دەکەنەوە، ڕۆژی (25/ 4/
2020) تەنها هەڵگرانی ژمارەی (تاک) کاردەکەن و ڕۆژی دواتر ژمارەی (جوت)، (ڕۆژە
تاکەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی تاک دەبێت و ڕۆژە جوتەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ
ژمارەی جوت دەبێت)."
هاوکات لە بارەی
ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە بریاردراوە بەم شێوەیە بێنە سەرشەقام، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی
تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا لە ڕۆژی (25/ 4/ 2020)ەوە دەبێت بە
سیستمی تاک و جوت، ڕۆژی (25/ 4/ 2020) تەنها هەڵگرانی ژمارەی (تاک) کاردەکەن و
ڕۆژی دواتر ژمارەی (جوت)، (ڕۆژە تاکەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی تاک دەبێت و ڕۆژە
جوتەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی جوت دەبێت)."
بەوردی ڕێکاری
پێویست دەگیرێتەبەرو سەرپێچیکار بەپێی بەیانی ژمارە (19)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی
ناوخۆ سزا دەدرێت
2001 جار خوێندراوەتەوە